پاریس سانجێرمان ئهستێرهیهكى چێڵسى كردۆته ئامانج
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دیار لە ڕیزەکانی چێڵسی بکات، لە گواستنهوهكانى هاوینی داهاتوودا.
وە بەپێی ماڵپەڕی "le10sport"ی فەرەنسی، لویس کامپۆس، ڕاوێژکاری تەکنیکی پاریس، بەنیازە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ نۆگۆلۆ کانتی ئەستێرەی چێڵسی بکات.
گرێبەستی کانتی لەگەڵ چێڵسی هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، هەر بۆیەش مافی دانوستان و واژۆکردنی لەگەڵ هەر تیپێک هەیە، لە مانگی یەکی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
ماڵپەڕە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تۆد بۆلی خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی پێی باشە پڕۆژەکەی لە یانەی بلوز دروست بکات بە چەندین یاریزانی لاو ههربۆیه ڕهنگه ڕۆشتنى كانتێ بۆ پاریس هێنده كارێكىر قورس نهبێـت.
AM:10:35:29/09/2022
ئهم بابهته 1128
جار خوێنراوهتهوه