‌نیمار داواى هاوكارى ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

نیمار داسێلڤاى به‌ڕازیلى بۆ شكاندنى ڕیكۆردێكى پێلى داواى هاوكارى له‌ هاوڕێكانى ده‌كات له‌ هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل.

نێیمار بە ڕۆژنامەی "ئۆ گلۆبۆ"ی بەڕازیلی وتووه‌: بە پشتیوانیی خودا، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم ڕیکۆردی پیلێ بشکێنم، لەگەڵ هاوڕێکانم قسە دەکەم و داواکارم هاوکاریم بکەن بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوو و مۆندیالدا گۆڵی زیاتر تۆمار بکەم، بەو جۆرە دەبم بە گۆڵکاری مێژوویی سێلیساو.

نیمار بە 120 یاری 74 گۆڵی بۆ بەڕازیل تۆمار کردووە،  له‌ كاتێكدا پیلێ بە 92 یاری توانیویەتی 77 گۆڵ تۆمار بکات، واتا نێیمار پێویستی بە چوار گۆڵە بۆ تۆمارکردنی ئەو ڕیکۆردە.


AM:10:52:28/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌