ڤیدیۆ.. دانیمارك له فه‌ڕه‌نساى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك بردنه‌وه‌یه‌كى گرنگى تۆمار كرد و 2-0 شكستى به پاڵه‌وانى مۆندیال هێنا.
له یارییه‌كانى جه‌وله‌ى شه‌شه‌مى نه‌یشنسلیگ و له ئاستى ئه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ڕه‌نسا بووه میوانى دانیمارك ، دانیمارك 2-0 یارییه‌كه‌ى له سودى خۆى ته‌واو كرد.
دوو گۆڵه‌كه‌ى دانیمارك دۆلبێرگ و ئۆڵسن له خوله‌كه‌كانى 34 و 39 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى دانیمارك بووه 12 خاڵ و له پله‌ى دووه‌مدایه و فه‌ڕه‌نساش پێنج خاڵى هه‌یه و له پله‌ى سێیه‌مدایه.
له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا كرواتیا 3-1 له نهمساى برده‌وه ، خاڵه‌كانى گه‌یانده 13 خاڵ و گه‌یشته قۆناغى داهاتوو.
PM:11:44:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1464
جار خوێنراوهتهوه