ڤیدیۆ.. پورتوگال به ئه‌نجامێكى گه‌وره له چیكى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال به ئه‌نجامێكى گه‌وره و 4-0 شكستى به چیك هێنا.
له یارییه‌كانى جه‌وله‌ى پێنجه‌مى نه‌یشنلیگ وله ئاستى ئه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م پورتوگال بووه میوانى چیك ، یارییه‌كه 4-0 له سودى پورتوگال كۆتاییهات.
چوار گۆڵه‌كه‌ى پورتوگال دیگۆ دالوت دوو گۆڵ وبرۆنۆ فێرناندز و دیگۆ جۆتا له خوله‌كه‌كانى33 و 45 و 52 و 82 تۆماریان كرد.
له یاریه‌كى تر‌ى هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا سویسرا 2-1 له ئیسپانیاى برده‌وه.
به‌و ئه‌نجامانه خاڵه‌كانى پورتوگال بووه 10 خاڵ و له پێشه‌نگى گروپه‌كه‌یدایه و ئیسپانیاش به هه‌شت خاڵ له پله‌ى دووه‌مدایه و سویسیرا به شه‌ش خاڵ له پله‌ى سێیه‌مدایه.
AM:12:04:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه