‌ڤیدیۆ.. به‌ شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌ڵمانیا به‌رانبه‌ر هه‌نگاریا شكستى هێنا

وێستگە سپۆرت-

به‌ شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌ڵبژارده‌ى له‌ نێو خاكى خۆى و له‌ یاریگاى ڕیدبۆڵ ئه‌رینا 1-0 به‌ هه‌نگاریا دۆڕا.

له‌ یارییه‌كانى جه‌وله‌ى پێنجه‌مى نه‌یشنلیگ و له‌ ئاستى ئه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى سێ ئه‌ڵمانیا میواندارى هه‌نگاریاى كرد، یارییه‌كه‌ 1-0 له‌ سودى هه‌نگاریا كۆتاییهات.
تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى هه‌نگاریا  ئادام سالای له‌خوله‌كى 17 تۆمارى كرد.

به‌و شێوه‌یه‌ خاڵه‌كانى هه‌نگاریا بووه‌ 10 خاڵ و له‌ پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى دایه‌ و ئه‌ڵمانیایش به‌ شه‌ش خاڵ له‌ پله‌ى سێیه‌مدایه‌.


PM:11:45:23/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌