گالتییه گومان لهسهر داهاتووى نیمار دروست دهكات
وێستگە سپۆرت-
کریستۆف گالتییە راهێنەری پاریس سانجێرمان خۆى دووردهگرێت سەبارەت بە چارەنووسی ئەستێرەی بەڕازیلی نەیمار جونیۆر و ئەگەری رۆیشتنی لە تیپەکە.
گالتییە ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بازاڕی گواستنەوەکان هەمیشە پڕە لە سوپرایز.
راهێنەرە فەرەنسییەکە دەشڵێت، "نەم بیستووە نەیمار داوای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان بكات، ئەو ئامادەیە و لە مەشق و یارییەکان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات".
راهێنەری سان جێرمان لەم بارەیەوە لە کۆتایی لێدوانەکانیدا وتی، نەیمار ئەو بڕوایەی پێنەدام کە یاریزانی یەدەگ بێت ، چونكه ئهو ئاستێكى ناوازهى ههیه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مێرکاتۆ هێشتا كۆتایی نههاتووه.
لە هاوینی ئەمساڵدا چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی باسیان لەوە کردبوو کە ئیدارەی سانجێرمان دەیەوێت لەسەر راسپاردەی کیلیان مباپی لە نەیمار رزگاری بێت.
PM:04:19:19/08/2022
ئهم بابهته 1324
جار خوێنراوهتهوه