ورده‌كارى لێدوانى ئه‌نچیلۆتى له باره‌ى ڕۆشتنى كاسمیرۆ
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئه‌نچیلۆتى ئیتاڵى وڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه كه كاسمیرۆ ده‌یه‌وێت بڕوات و ئه‌زمونێكى دیكه تاقى بكاته‌وه.
كارلۆ ئه‌نیلۆتى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر سێلتافیگۆ وتى: قسەم لەگەڵ كاسیمێرۆ كرد ئەو دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە
ئه‌نچیلۆتى وتیشى: یانەكە ڕێز لەوە دەگرێت كە كاسیمێرۆ پێشكەشی كردوە بۆیە ڕێگری لە هیچ شتێك ناكات، خواستی ئه‌و یاریزانه بۆ ڕۆیشتن زۆر ڕوون بوو ناتوانین ڕێگری بكەین
سه‌باره‌ت به جێگره‌وه‌شى ئه‌نچیلۆتى وتى: ئەگەر كاسیمیرۆ بڕوات شەش یاریزانى ترمان ترمان هەیە لە هێڵی ناوەڕاست یاریی بكات ، چوامینی یاریزانێكی بەتوانایە بۆ جێگەی كاسیمیرۆ ، هەروەها كروس بەهەمان شێوە جگە لە بوونی كامافینگا
له كۆتایشدا ئه‌نچیلۆتى وتى : بۆ یاریی ئەم هەفتەیە كاسمیرۆ بانگهێشت ناكرێت
PM:04:09:19/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوه‌ته‌وه