‌زاخۆ گواستنەوەی فەرحان شکوری ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی زاخۆ گواستنەوەی یاریزانی فەرحان شکوری یاریزانی کورد و عەلی رەحیم بۆ ڕیزەکانی ئاشکرا کرد.

لە پێگەی تایبەت بەخۆی یانەی زاخۆ بڵاوی کردووەتەوە، کە گواستنەوەی فەرحان شکوری یاریزانی کوردی بۆ ڕێزەکانی ڕاگەیاند و ناوبراو واژووی لەسەر گرێبەستەکەی کردووە.

فەرحان پێشتر یاریی بۆ یانەکانی سلێمانی و هەولێر و زاخۆ و کارەبا و زەوڕا و نەفت  و فەیسەلی ئەردەنی کردووە، لەگەڵ ئەوەی یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراقیش ئەنجام داوە.

لەلایەکی دیکەوە زاخۆ ئاشکرای کردووە، عەلی ڕەحیمیان لە یانەی زەوڕاوە بۆ ڕێزەکانی گواستووەتەوە، کە یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بووە.


PM:11:08:18/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌