‌بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكی پاریس سانجێرمان دەخاتە نێو پلانەكانی

وێستگە سپۆرت-

بەپێی بەرنامەی "ئێل چێرنگێتۆ”ی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە بیر لە گواستنەوەی ئەستێرەی مەغریبی ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان دەکاتەوە، دەیەوێت بە خواستن گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات لەگەڵ مافی كڕینەوەی هەمیشەیی..

دوای رۆیشتنی دانی ئەلڤێس، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی راستی بکات، ئەمەش لەبەر رۆشنایی کەمی متمانەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەر بە سێرجیۆ دێست.

یاریزانە مەغریبییەکە لە 44 یاریدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری کردووە، لەو یارییەدا 5 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە


PM:10:51:18/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌