‌دزی لە لیڤاندۆڤسكی كراوە

وێستگە سپۆرت-

لە لایەن دوو كەسەوە دزی لە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و هێرشبەری بەرشەلۆنە دەكرێت.

ڕۆژنامەی سپۆڕتی نزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردووە ئەمڕۆ لە كاتی چوونی بۆ مەشەكانی بەرشەلۆنە و لە كاتی وەستانی بۆ ئەوەی واژوو بۆ هەندێك هاندەر بكات ، دوو كەس دەرگای ئوتومبیلەكەیان كردۆتەوە  کاتژمێرەکەیان دزیەوە كە  نرخەكەی بە 75 هەزار یۆرۆ مەزەندە دەكرێت ، دواتر هەوڵیانداوە مۆبایلەکەشی بەرن.

لە کۆتایدا ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكە باسی ئەوەی كردووە دواتر پۆلیس توانیویانە  دوو تاوانبارەکە دەستگیر بکەن و هاوكات کاتژمێرەکەیان بۆ لیڤا گەڕاندۆتەوە.


PM:10:34:18/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌