‌فه‌رمى.. نه‌ورۆز دووه‌م پیشه‌گه‌رى به‌ڕازیلى گواسته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانەی نەورۆزى به‌شدار لە خولی نایابی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گرێبەستی لەگەڵ کلۆدیۆ مارادۆنای پیشەگەری بەڕازیلی ڕاگەیاند، بە گرێبەستێک بۆ یەک وەرز .

مارادۆنا کە وەک هێرشبەرێک یاری دەکات، بووە دووەم یاریزانی پیشەگەری بەڕازیلی لە ڕیزەکانی نەورۆز، دوای ماتیۆس لیمای بەرگریکار کە لە یانه‌ى کالداسی پورتوگالەوە هاتووه‌.

مارادۆنا تەمەن 28 ساڵ،  چوارەمین پیشەگەری بیانی و دووه‌مین به‌ڕازیلییه‌ له‌ دواى لیما لە تیپەکەدا، بەو پێیەی پێشتر نوێنەری شاری سلێمانی رێککەوتنی فەرمی خۆی لەگەڵ بەرگریکاری دارایی ئیدریسا تراورێ، یاریزانی پێشووی نەوتی میسان تەواو کردبوو، هەروەها لەگەڵ یاریزانی مامناوەندی یەمەنی ئەیمەن ساڵح ئال -هەجری، یاریزانی پێشووی ته‌رسانه‌ى میسری.


شایانی باسە ئامادەكاریەكانی نەورۆز بۆ وەرزی داهاتوو چەند رۆژێك لەمەوبەر لە یاریگای زانكۆی سلێمانی دەستیپێكرد، بەسەرپەرشتی راهێنەر وەلی كەریم.


PM:10:52:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌