ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید له ئه‌لمێریاى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید 2-1 له ئه‌لمێریاى برده‌وه و یه‌كه‌م سێ خاڵى له وه‌رزى ئه‌مساڵ كۆكرده‌وه.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى ئیسپانى ڕیاڵ مه‌درید بووه میوانى ئه‌لمێریاى تازه گه‌ڕاه‌وه بۆ خولى پله‌یه‌ك ، له تایمى یه‌كه‌مدا ڕه‌مه‌زانى گۆڵێكى بۆ ئه‌لمێریا تۆماركرد، به‌ڵام له تایمى دووه‌مدا و له‌خوله‌كه‌كانى 61 و 75 لوكاس ڤاسكێز و دایڤید ئالابا دوو گۆڵیان بۆ یانه‌ى شاهانه تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
به‌و شێوه‌یه ڕیاڵ مه‌درید یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌م وه‌رزه لالیگا كۆكرده‌وه.
AM:12:53:15/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوه‌ته‌وه