‌تۆتنهام هاتۆتە كێبڕكێی گواستنەوەی یاریزانێكی بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

یانەی تۆتنهامی لەندەنی هاتۆتە كێبڕكێی گواستنەوەی مەمفیس دیپای هۆڵندی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە فابیۆ باراتچی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی تۆتنهام سەرەتای ئەم هەفتەیە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە كردووە سەبارەت بە گواستنەوەی دیپای.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكراشی كردووە كە سەرەتا تۆتنهام ئامادەبووە كە بڕی 15 ملیۆن پاوەند بداتە بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە، بڵام ئێستا دەیەوێت بێبەرانبەر ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ، لە بەرئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە پێویستی بە كەمكردنەوەی موچە هەیە تا ئەوەی ناوی یاریزانە نوێیەكانی تۆمار بكات.

تۆتنهام دەبێت ڕكابەری یۆڤانتۆس بكات بۆگواستنەوەی دیپای، چونكە ئەو یانەیەش ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن.


PM:11:16:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری