‌ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت وەرزی داهاتوو واز لە یاریكردن بهێنێت

وێستگە سپۆرت-

تۆنی كروسی ئەڵمانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە كۆتایی وەرزی داهاتوو بە یەكجاری واز لە یاریكردن بهێنێت.

سێرجیۆ سانتۆسی ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە كروس بڕیاریداوە لە دوای تەواوبونی گرێبەستەكەی كە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت ئیدی بە یەكجاری ماڵئاوایی لە یاریگاكان بكات.

ئەو ڕۆژنامەنوسە دەشڵێت ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بیرۆكەی ئەو یاریزانە بگۆڕێت، بەڵام خودی كروس سورە لەسەر بڕیارەكەی و دەیەوێت لە لوتكەدا كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت. 


PM:08:42:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌