‌یۆڤانتۆس لەگەڵ ئەستێرەیەكی پاریس سانجێرمان گەیشتە ڕێكەوتن

وێستگە سپۆرت-

یانەی  یۆڤانتۆسی فەڕەنسی لەگەڵ  لیۆناردۆ پاریدیسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی  پاریس سانجێرمان گەیشتۆتە ڕێكەوتن.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرای كردووە بەرپرسانی یۆڤانتۆس لەسەر مەرجە تایبەتییەكانی لەگەڵ پاریدیس گەیشتۆتە ڕێكەوتنی كۆتایی.

ڕۆمانۆ دەشڵێت لە ئێستادا  یۆڤانتۆس كار دەكات لەسەر ئەوەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەسەر نرخی یاریزانەكە بگاتە ڕێكەوتن.

لە كۆتایشدا ڕۆمانۆ ئاماژە بەوە دەكات كە پێویستە یۆڤانتۆس یەكێك لە ڕابیۆت یان ئارسەر میلۆ بفرۆشێت بۆ ئەوەی ئەو گرێبەستە واژوو بكات.


PM:07:50:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری