‌بەرشەلۆنە كێشەیەكی گرنگ چارەسەر دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەشێكی دیكە لە ستۆدیۆكانی دەفرۆشێت و بەمەش یانەكە بە ئاسانی ناوی یاریزانە نوێیەكانی تۆمار دەكات.

ڕۆژنامەی سپۆرت دەڵێت: خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بڕیاریانداوە بەرزکردنەوەی دارایی چوارەم کارا بکەن، بەو هۆیەوە بڕی 100 ملیۆن بەرامبەر مافی ستودیۆکانی یانە بەدەستدەهێنن.

سپۆرت ئاشكراشی كردووە كە بە  ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە داراییە، یانەكە خۆی لە قەیرانی ناونووسکردنی یاریزانە نوێیەکانی دەرباز دەکات و بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێ، لیڤاندۆڤسکی و ڕافینیا و یاریزانانی دیکە تۆمار دەكات.


PM:11:09:09/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌