‌باله‌ى پێشمه‌رگه‌ گرێبه‌ستى یاریزانه‌كانى نوێكرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى گرێبه‌ستى زۆرینه‌ى یاریزانه‌كانى نوێكرده‌وه‌.

له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌شێكى زۆر له‌ ئه‌ندامان و به‌رپرسانى یانه‌كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى تیپه‌كه‌  گرێبه‌ستى زۆرینه‌ى یاریزانه‌كان نوێكرایه‌وه‌.

گرێبه‌ستی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ( عه‌لی‌ ته‌ها غه‌فور ، دیاری‌ ئه‌سعه‌د تۆفیق ، رابه‌ر محمد عه‌لی‌ ، عه‌بدوڵا سیروان جومعه‌ ، هاومه‌ند فه‌تاح حه‌مید ، ڕێبه‌ر بابه‌ ڕه‌سول تاهیر ، هیوا حسین عه‌لی‌ ، سیراج عه‌لی‌ موسلم ، محه‌مه‌د مه‌حمود وه‌هاب ، سه‌ركه‌ش جه‌بار حه‌بیب ، هه‌ڵۆ سه‌باح سلیمان ، ئه‌ژده‌ر محه‌مه‌د )  نوێكرایه‌وه‌.

ئه‌مه‌و له‌و دیداره‌دا و پاش ئه‌نجام دانی‌ گرێبه‌سته‌كان به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ وێڕایی‌ پیرۆزبایی‌ خۆی‌ له‌ تیمه‌كه‌ و ئه‌نجام دانه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كان ، پێی‌ ڕاگه‌یاندن كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ جیاوازه‌ و كۆمه‌ڵێك یاریزانی‌ لاو هاتونه‌ته‌ نێو پێكهاته‌كه‌ كه‌ ده‌بێت دڵسۆزانه‌ و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتان هه‌وڵه‌كان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌ست خستنی‌ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان .


PM:05:30:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری