ریاڵ مهدرید به مهرجێكى سهیر ئیكاردى دهوێت
وێستگە سپۆرت-
یانهى ڕیاڵ مهدرید چاوى له تواناكانى ماورۆ ئیكاردییه بهڵام مهرجێكى ههیه بۆی
ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردەوە، یانە مەدریدیەکە ئیکاردى خستووەتە چوارچێوەى گرنگیپێدانەکانیەوە، بۆ بەهێزکردنى هێڵى هێرشبردنى تیپەکەى و کردنى بە یەدەگى کەریم بنزیمەى فەڕەنسى ئەستێرەى یانەکەى.
مۆندۆ ئاشکرایکردووە، ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەى ئیکاردى مەرجێکى هەیە، ئەویش دوورکەوتنەوەى هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەیە لە واندا ناراى هاوسەرى و بەڕێوەبەرى کارەکانى، پێش ئەوەى گرێبەستى لەگەڵدا بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تۆمارکراوێکى دەنگى واندا نارا بڵاوکرایەوە، کە دەڵێت دەستیکردووە بە کارەکانى جیابوونەوەى لە ئیکاردى، بەهۆى ئەمەشەوە یاریزانەکە لە یارى یانەکەى بەرامبەر کلێرمۆن لە هەفتەى یەکەمى خولى فەڕەنسا دوورخرایەوە، بۆ یەکلاکردنەوەى کێشە خێزانیەکەى.
AM:11:58:08/08/2022
ئهم بابهته 1068
جار خوێنراوهتهوه