كاردانه‌وه‌ى چاڤى پاش بردنه‌وه‌ى جامى خوان گامبه‌ر
وێستگە سپۆرت-
چاڤى هێرناندزه ئیسپانى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه خۆشحاڵى خۆى به بردنه‌وه‌ى جامى خوان گامبه‌ر ده‌ربڕی و ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین.
له پاش یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا چاڤى وتى: خۆشحاڵم، دەمانەوێت بەم شێوەیە بەردەوام بین، ماوەی ئامادەکاریمان باش بوو لەڕووی یارییەکان و ئەنجامەکانەوە.
چاڤى وتیشى کێبڕکێیەکی زۆرمان هەیە بۆ پێگە سەرەکییەکانی یانەکە.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا چاڤى وتیشى: نازانم فرێنکی دی یۆنگ چی بەسەر دێت، تا ٣١ی ئاب ئەگەری هەیە هەر کەسێک بچێتە دەرەوە، بەڵام ئەو بیرۆکەی من لەبارەی ئەو دەزانێت و یانەکە چی لێی دەوێت. بێگومان حسابی بۆ دەکەم ئەو یاریزانێکی گەورەیە.
له كۆتایشدا وتى: بوونی لیڤاندۆڤسکی بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونکە بەردەوام بەدوای گۆڵ دەگەڕێت.
PM:11:58:07/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه