‌ڤیدیۆ.. هالاند سه‌ركردایه‌تى مانچسته‌رسیتى كرد بۆ بردنه‌وه‌ له‌ وێستهام

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى به‌ سه‌ركردایه‌تى هالاند له‌ یانه‌ى وێستهامیان برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى پرێمه‌رلیگ مان سیتى بووه‌ میوانى وێستهام ، یارییه‌كه‌ 2-0 له‌ سودى مان سیتى كۆتاییهات.

دوو گۆڵه‌كه‌ى سیتى هالاندى هێرشبه‌رى نوێی یانه‌كه‌ له‌ خوله‌كه‌كانى36 و 65 تۆمارى كرد كه‌ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان به‌ لێدانى سزا بوو.

به‌و جۆره‌ مان سیتى یه‌كه‌م سێ خاڵى له‌ وه‌رزى نوێ كۆكرده‌وه‌.


PM:08:27:07/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌