هۆكارێكى به‌هێز یاریزانێك له به‌رشه‌لۆنه نزیك ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری چەپی چێڵسی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە به‌رشه‌لۆنه‌وه.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ئەلۆنسۆ دوای دوایین راهێنانەکانی یانەکە ماڵئاوایی لە ستافی چێڵسی کردووە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەلۆنسۆ داوای لە تۆماس توخێلکردووە، ڕاهێنەری بەشداری لە یارییەکەی ئێڤەرتۆن نەکات كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بەهۆی ئامادەیی بۆ گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە.
هەروەها ڤالی رامدانی بریکاری ئەلۆنسۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر مەرجە کەسییەکانی گرێبەستی فول باکەکەی ئیسپانیا رێککەوتووە.
PM:04:08:06/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوهتهوه