ئینتهرمیلان یاریزانێكى ڕیاڵ مهدریدى دهوێت
وێستگە سپۆرت-
یانهى ئینتهرمیلان چاوى له تواناكانى ئهلڤارۆ ئۆدیرۆزولای یاریزانى ڕیاڵ مهدریدهوه و دهیهوێت گرێبهستى لهگهڵ واژوو بكات.
ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند ئینتەرمیلان پلان بۆ ئەوە دادەڕێژێت تواناکانی ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلای ئیسپانی بەرگریکاری باڵی ڕاستی ڕیاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت.
ڕۆژنامەکە ڕونیکردەوە بەرپرسانی ئینتەر دەیانەوێت ئەو بەرگریکارە ئیسپانیە بگوازنەوە تا هیڵی بەرگری یانەکەیان بەهێزتر بکەن چونکە ڕەنگە دۆمفرێس یانەکە جێبهێڵێت و ڕووبکاتە خولی ئینگلیزی.
ئۆدریۆزۆلا وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی کرد و بەشیوەیەکی باش شارەزای یاریکردنی خولەکەیە کە لە 27 یاریدا گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.
AM:10:56:06/08/2022
ئهم بابهته 1636
جار خوێنراوهتهوه