‌ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ و چێڵسى كێبڕكێی به‌هره‌دارێكى به‌ڕازیلى ده‌كه‌ن

وێستگە سپۆرت-

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ و چێڵسى  خواستیان له‌سه‌ر ئێندریک فیلیپی گه‌وهه‌ری یانه‌ی پاڵمێراس و لاوانی به‌ڕازیل نیشانداوه‌ و كێبڕكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

ڕۆژنامه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌  خێزانه‌که‌ی ئاره‌دوو ده‌كه‌ن ڕووبكاته‌ یانه‌ى چێڵسى ، به‌ڵام خودى خۆى ده‌یه‌وێت درێسى یانه‌ى شاهانه‌ بپۆشێت و سه‌رسامه‌ به‌ كریستیانۆ.

ئێندریکى 16 ساڵ حه‌وت یاریی بۆ پاڵمێراس کردووه‌ (294 خوله‌ک)، شه‌ش گۆڵی تۆمار کردووه‌.

له ‌هه‌ر سێ پێگه‌ی هێرشبه‌ری (سه‌ره‌ڕم و باڵه‌کانی ڕاست و چه‌پ) ده‌توانێت یاری بکات.


AM:10:46:06/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری