كۆبونهوهیهكى گرنگ له نێوان لاپۆرتا و پیكی ئهنجامدراوه
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان کۆبوونەوەیەکی سەرسوڕهێنەری نێوان ئیدارەی بەرشەلۆنە و جیرارد پیکێ بەرگریکاری کەتەلۆنی ئاشکرا کردووە.
بەگوێرەی رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، لاپۆرتا و بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەنێویاندا ماتیۆ ئەلیمانی، رافا یوستێ و نوێنەری پیکێ، ئەمشەو لە چێشتخانەیەکی بەرشەلۆنە کۆبونهتهوه بۆ ئەوەی داوای لێبکەن جارێکی دیکە مووچەکەی کەمبکاتەوە، بۆ ئەوەی یارمەتی تۆمارکردنی ئەو یاریزانە نوێیانە بدات.
داهاتووی پیکێ و ئەو ڕۆڵەی کە دەتوانێت لە پێکهاتەی چاڤیدا بیگێڕێت و دۆخی دارایی یانەکە چەند بابەتێکی دیکەن کە دەکرا لە ئێوارەخوانەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
پیکێ تاکە کەس نییە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا یانەکە لەگەڵیدا کۆبووبێتەوە، سێرجیۆ بۆسکێتس لەگەڵ بریکارەکەی لە ئۆفیسەکانی خوان گامپێر بینراوه.
AM:11:07:04/08/2022
ئهم بابهته 1504
جار خوێنراوهتهوه