چێڵسى یاریزانێكى بهرشهلۆنهى كردۆته ئامانج
وێستگە سپۆرت-
یانهى چێڵسى دهیهوێت گرێبهست لهگهڵ بیر ئۆبامیانگى گابۆنى و هێرشبهرى یانهى بهرشهلۆنه واژوو بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەوروپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "ئێستا چێڵسی بیر لە گواستنەوەی ئۆبامیانگ دەکاتەوە، بەو پێیەی پێشتر دانوستانەکان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستیپێکردووە... بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک نییە". پێشنیارێک بۆ بەرشەلۆنە کراوە”.
رۆمانۆ دهشڵێت: ئۆبامیانگ یەکێکە لەو ناوانەی لە لیستی ئارەزووەکانی چێڵسیدا هاتووە.
جێگای سەرنجە وەرزی داهاتوو ئۆبامیانگ ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی بەهێز دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری بکات، دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لە یانەی بایرن میونشن گرێبەستی لەگەڵدا کرد.
AM:10:32:04/08/2022
ئهم بابهته 1296
جار خوێنراوهتهوه