مانه‌وه‌ى ئه‌م دوو یاریزانه كێشه‌ى بۆ ئه‌نچیلۆتى دروست نه‌كردووه
وێستگە سپۆرت-
مانه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له دانى سیبایۆس و ئه‌سینسیۆ كێشه‌ى بۆ ئه‌نچیلۆتى دروست نه‌كردووه و ئه‌وان ڕازین له‌سه‌ر كورسى یه‌ده‌گ بن.
ڕۆژنامه‌كانى مه‌درید ده‌ڵێت بەردەوام بوونی سیبایۆس و ئاسینسیۆ لە ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هیچ كێشەیەكی بۆ كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر دروستنەكردووە و ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ش جێنه‌هێڵن ئاساییه..
ئاس ده‌ڵێت ئەنچیلۆتی بە هەردوو یاریزانەكەی وتووە كە لەسر كورسی یەدەگ دەبن و یاریزانی سەرەكی تیپەكە نابن ، هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش ڕازین.
له كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: بەپێچەوانەوە ئه‌نچیلۆتى خۆشحاڵە بەمانەوەیان لەبەرئەوەی بژاردەی زیاتر لەبەردەستی دەبێت.
PM:11:18:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه