پاریس سانجێرمان چواره‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى چواره‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى یه‌كلایی كردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ ڕیناتۆس سانچێز گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن.
ڕۆژنامه‌ى لیكپى فه‌ڕه‌نسى ئاشكراى كردووه پێشتر یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ یانەی لیل گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ کڕینی ڕیناتۆ سانچیز.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یانەی پاریس سانجێرمان ویستویەتی لە ساڵی داهاتوودا بە خواستن ریناتۆ سانچێز بگوازێتەوە بە بژاردەی كڕینی ئیجباری بە بڕی 36 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لیل ئه‌وه‌ى رەتیكردەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سانچێز پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە دەکات لە گرێبەستێکی کۆتاییدا بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ.
سانچێز دەبێتە چوارەمین یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینەدا، دوای ئەوەی یانەکە گرێبەستی لەگەڵ ویتنها و نۆردی موکێلی کرد، لەگەڵ هوگۆ ئیکێتکی هێرشبەری لاو.
AM:10:35:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه