پیرێز لە بەرژەوەندی نیمار شاهیدی دەدات
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید پشتی نیمار دەگرێت و دژی ڕۆسێل و بارتۆمیۆ شاهیدی دەدات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشرای كردووە بڕیارە رۆژی 19ـی مانگی 10 نێیمار داسیلڤا لەسەر کەیسی گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە دادگایی دەکرێت، بێجگە لەو یاریزانە هەر یەکە لە ساندرۆ رۆسێل و جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ هەردوو سەرۆکی پێشووی یانە کەتەلۆنیەکەش لە دادگا دەبن و ئەوانیش دادگایی دەکرێن.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بڕیارە 18 کەس وەکو شاهید لەم دانیشتنەی دادگا ئامادەبن کە یەکێکیان فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریده دەیەوێت لە بەرژەوەندی کەیسی یاریزانە بەڕازیلیەکە لە دژی دوو سەرۆکەکەی پێشووی بەرشەلۆنە شاهیدی بدات.
هەندێک بەڵگەنامە دەریدەخەن کە لە ساڵی 2011 ساندرۆ ڕوسیل و باوکی نێیمار گرێبەستێکی واژۆ کردووە، دوو ساڵ پێش ئەوەی یاریزانەکە لە سانتۆسەوە بچێتە بارسێلۆنا، واژۆکردنی ئەمجۆرە گرێبەستانە پێچەوانەی یاساکانی فیفایە و سزاکەشی زیندانیکردنە.
PM:11:06:02/08/2022
ئهم بابهته 1492
جار خوێنراوهتهوه