دواى ئه‌وه‌ى پێنج گۆڵى لێكرا، چێڵسى ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م گۆڵى خۆى تۆمار بكات
وێستگە سپۆرت-
پاش ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه‌دا به‌رشه‌لۆنه پێنج گۆڵى له چێڵسى كرد ، چێڵسى ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م گۆڵ له‌م هاوینه‌دا تۆمار بكات.
به‌رشه‌لۆنه له‌م هاوینه‌دا كریستینسنى له چێڵسییه‌وه گواسته‌وه ڕیزه‌كانى، و هاوكات گرێبه‌ستى عوسمان دیمبیلیشى نوێكرده‌وه كه چێڵسى به به‌هێزى هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ده‌دا، دواتر به‌رشه‌لۆنه گره‌وه‌ى لیڤاندۆڤسكى و ڕافینیا و كۆندیشى لێ برده‌وه.
فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەوروپا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیویەتی: ئێستا رێككەوتنی تەواو لەنێوان یانەی چێڵسی و كۆكۆرێلاى به‌رگریكاربرایتۆن لەسەر مەرجە كەسییەكانی گرێبەستەكە كراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یاریزانه ئیسپانییه‌كه ئاماده‌یه هه‌ر كه رێككه‌وتنی نێوان یانه‌كان له‌سه‌ر بۆنده‌كه كۆتایی هات، بۆنده‌كه واژۆ بكات.
ئه‌م هه‌واڵه ل كاتێكدایه كه یانه‌ى مانچسته‌ر سیتیش هه‌وڵێكى زۆرى داوه تا ئه‌و به‌رگریكاره بگوازێته‌وه.
PM:03:53:02/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوه‌ته‌وه