‌نه‌وزاد شێرزاد گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ى هه‌ولێر

وێستگە سپۆرت-

نه‌وزاد شێرزادى ئه‌ستێره‌ى تۆپى باله‌ى كوردستان و عێراقیش دواى چه‌ند وه‌رزێك یارى كردن له‌ یانه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق ، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یانه‌ى هه‌ولێر.

نه‌وزاد شێرزاد پێش ئه‌وه‌ى به‌ فه‌ڕمى بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ى هه‌ولێر ، به‌ خۆبه‌خشى یارى بۆ تیپه‌كه‌ى كرد له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا و وه‌ك كاپتنى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌ركه‌وت.

نه‌وزاد شێرزاد له‌ دایك بووى ساڵى 1990 ى شارى هه‌ولێره‌ و له‌ یانه‌ى هه‌ولێر ده‌ستى به‌ یاریكردن كردووه‌ ، دواى چه‌ندین وه‌رز یارى كردن بۆ یانه‌كه‌ ، ئه‌زمونى پیشه‌گه‌رى هه‌ڵبژارد و ڕووى له‌ یانه‌كانى شوڕته‌ و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و جه‌یش كرد ، له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كیش یارى كردبێت ڕوڵى سه‌ركرده‌ى تیپه‌كه‌ى بینیوه‌ و دواى چه‌ند وه‌رزێك یاریكردنیش له‌ یانه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق ، گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى دایك ڕاگه‌یاند.



AM:11:34:28/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری