هه‌ولێر گرێبه‌ستێكى تر‌ى واژوو كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى هه‌ولێر بۆ خولى نایابى عێراق برده‌وامه له به‌هێزكردنى پێكهاته‌كه‌ی و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ موئه‌ید عه‌بدولباستى یاریزانى هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى زه‌ورا واژوو كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا هه‌ولێر ئاشكراى كردووه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ى زه‌ورا گه‌یشته ڕێكه‌وتو بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ موئه‌ید عه‌بدولباست واژوو كردووه .
پێشتر موئه‌ید یارى بۆ یانه‌كانى زاخۆ و غازى شیمال كردووه و وه‌رزى ڕابردووش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى شارى به‌غداد ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد.
PM:05:18:17/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه