‌بەرشەلۆنە كۆتایی ئەم هەفتەیە دوو گرێبەست ئەنجام دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەسازی دەكات بۆ ئەنجامدانی دوو گرێبەست لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا. 

یانەی بەرشەلۆنە تاكو ئێستا هیچ گرێبەستێكی ئەنجام نەداوە وسەركەوتوش نەبووە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبلی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەكەی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاشكرای كردووە كە لە كۆتایی ئەم فتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو یانەی بەرشەلۆنە ئامادەسازی بۆ گرێبەستكردنی هەریەكە لە فرانك كیسی یاریزانی یانەی میلان و كریستینسنی بەرگریكاری یانەی چێڵسی لە ندەنی دەكات و بە میدیاكان دەیان ناسێنێت.


PM:11:07:28/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری