دوو یاریزانى به‌رشه‌لۆنه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌یانه‌وێت بڕۆن
وێستگە سپۆرت-
دوو یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌وێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌كه‌یان جێبهێڵن و كارگِێڕى یانه‌كه‌ش گڵۆپى سه‌وزى بۆ هه‌ردوو یاریزانه‌كه هه‌ڵكردووه.
ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه هه‌ریه‌كه له سامیۆل ئۆمتیتی و ڕیكى بۆیج ده‌یانه‌وێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا به ته‌واوى داهاتووی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه . به تایبه‌ت ئۆمتیتی كه یانه‌كه‌ى پێی وتووه یه‌ك خوله‌كیش ده‌رفه‌تى یاریكردنت نییه له وه‌رزى داهاتوو.
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت به دڵنیایی تا 4ى مانگى حه‌وت ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه نامێنن.
PM:03:51:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1272
جار خوێنراوهتهوه