سوارێز داوایه‌كى گرنگى له به‌رشه‌لۆنه هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
لویس سوارێزى ئۆرۆگواى و هێرشلبه‌رى پێشووى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید داوا له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت بیبه‌نه‌وه یانه‌كه په‌له بكه‌ن .
ڕۆژنامەى سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی بەرشەلۆنە ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه جارێكى دیكه لویس سوارێز بۆ یانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه بەڵام دەبێت تا مانگی هەشت چاوەڕێ بکات، چونکە لە ئێستادا کاری سەرەکیان گواستنەوەى لیڤاندۆڤسکی دەبێت بۆ کامپ نۆ.
سپۆرت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سوارێز هەفتەى ڕابردوو بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیری ئالبای یاریزانی بەرشەلۆنەی کردووە، چاوی بە هاوکارانی پێشووی لە یانە کەتەلۆنیەکە کەوتووە پێی ڕاگەیاندوون ناتوانێت زۆر چاوەڕێ بکات و چەند گرێبەستێکی خراوەتە بەردەست کە تایبەتن بە یانەکانی سیڤییە و ڤیاڕیاڵ و ڕیڤەر پلەیت و دەبێت لە زوترین کاتدا وەڵامیان بداتەوە.
PM:04:17:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوه‌ته‌وه