به‌رشه‌لۆنه ئه‌م سێ گرێبه‌سته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌یه‌كى نزیك له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له‌م هاوینه‌دا سێ گرێبه‌ست یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كه‌ته‌لۆنى ئاشكراى كردووه كه به‌رشه‌لۆنه له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له لیڤاندۆڤسكى هێرشبه‌رى بایرن میونخ و بێرناردۆ سێلڤاى ئه‌ستێره‌ى مانچسته‌ر سیتى و جویل كۆندى به‌رگریكارى ئیشبیلیه واژوو ده‌كات.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه تاكو ئێستا هیچ كام له‌و گرێبه‌ستانه‌ى یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
AM:11:08:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه