ڕیال مه‌درید گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانێك ڕه‌تده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ هۆگۆ ئیكتیكى هێرشبه‌رى لاوى یانه‌ى ڕیمس ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا ڕۆژنامه‌ى لیكپى فه‌ڕه‌نسى ئاشكراى كردبوو كه یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ڕكابه‌رى یانه‌ى پاریس سانجێرمان ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى ئیكتیكى هێرشبلهرى لاوى یانه‌ى ڕیمس.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ئاشكراى كردووه كه یانه‌كه هیچ گرنگییه‌ك به گواستنه‌وه‌ى ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه نادات و بریكارهكهشى په‌یوه‌ندى به ڕیاڵ مه‌دریده‌وه كردووه ، به‌ڵام به‌رپرسانى یانه‌ى شاهانه ڕه‌تیانكردۆته‌وه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
PM:11:56:22/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوهتهوه