خلێفی لە بارەی زیدانەوە هەموو شتێكی ئاشكرا كرد
وێستگە سپۆرت-
ناسڕ خلێفی قەتەری و سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان ڕەتیدەكاتەوە هیچ گفتووگۆیەكیان لەگەڵ زیدانی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید كردبێت.
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی ناسڕ خلێفی سەرەتا لە بارەی پڕوپاگەندەی هەوڵی پاریس بۆ گواستنەوەی زیدان وتی: من زیدانم زۆر خۆش دەوێت و ئەو ڕاهێنەرێكی بە توانا و خاوەنی سێ نازناوی چامپیۆنسلیگە ، بەڵام بە هیچ شێوەیەك و بە ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆش گفتووگۆمان لەگەڵی نەكردووە و ئەو نایەتە پاریس .
لە بارەی ڕاهێنەری داهاتووی یانەكەشییەوە خلێفی وتی لەگەڵ گالیتیەی ڕاهێنەری نیس گفتووگۆمان كردووە بەڵام نەگەیشتونەتە ڕێكەوتن و بزانین لە داهاتوودا چی ڕوو دەدات.
PM:10:48:21/06/2022
ئهم بابهته 2632
جار خوێنراوهتهوه