‌ڤیدیۆ.. ئینگلته‌را دووچارى شكستێكى گه‌وره‌ هات

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را دووچارى شكستێكى گه‌وره‌ هات و 4-0 به‌ هه‌نگاریا دۆڕا.

له‌ یارییه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌مى پاڵه‌وانێتى نه‌یشنلیگ وله‌ كۆمه‌ڵه‌ى سێ ئاستى ئه‌ى ، ئینگلته‌را میواندارى هه‌نگاریاى كرد، یارییه‌كه‌ 4-0 له‌ سودى هه‌نگاریا كۆتاییهات و ئینگلته‌را دووچارى شكستێكى مێژووى بوو.

چوار گۆڵه‌كه‌ى هه‌نگاریا ڕۆناڵد سالاى دوو گۆڵ و ناجى و غازداغ له‌ خوله‌كه‌كانى16 و 70 و 80 و89 تۆماریان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى هه‌نگاریا بووه‌ حه‌وت خاڵ و له‌ پێشه‌نگى گروپه‌كه‌یدایه‌ و ئینگلته‌راش دوو خاڵى هه‌یه‌ و له‌ دوا پله‌دایه‌.


AM:12:21:15/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌