‌ڤیدیۆ.. كرواتیا به‌ گۆڵێكى مۆدریج له‌ فه‌ڕه‌نساى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیا به‌ گۆڵێكى لوكا مۆدریج شكستى به‌ فه‌ڕه‌نساى پاڵه‌وانى مۆندیال هێنا.

له‌ یارییه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌مى نه‌یشن لیگ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كى ئاستى ئه‌ى فه‌ڕه‌نسا میواندارى كرواتیاى كرد، یارییه‌كه‌ 1-0 له‌ سودى كرواتیا كۆتاییهات.

تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى كرواتیا مۆدریج له‌خوله‌كى پێنج تۆمارى كرد.

به‌و شێوه‌یه‌ خاڵه‌كانى كرواتیا بووه‌ 10 خاڵ و له‌ پله‌ى دووه‌مدایه‌ و فه‌ڕه‌نساش تا ئێستا هیچ بردنه‌وه‌یه‌كى نییه‌ و به‌ دوو خاڵ له‌ پله‌ى دووه‌مدایه‌ به‌ فه‌رمى ماڵئاوایی له‌ جامه‌كه‌ كرد

له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ دانیمارك 2-0 له‌ نه‌مساى برده‌وه‌ وبه‌ 12 خاڵ له‌ پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى دایه‌.


PM:11:47:13/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 4072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌