‌ڤیدیۆ.. پورتوگال له‌ چیكى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال 2-0 شكستى به‌ هه‌ڵبژارده‌ى چیك هێنا و سێ خاڵى ترى كۆكرده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانى جه‌وله‌ى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتى نه‌یشن لیگ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى دوو ئاستى ئه‌ى پورتوگال میواندارى چیكى كرد، یارییه‌كه‌ 2-0 له‌ سودى پورتوگال كۆتاییهات.

دوو گۆڵه‌كه‌ى پورتوگال كانسیلۆ و گویدس له‌خوله‌كه‌كانى33 و38 تۆماریان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى پورتوگال بووه‌ حه‌وت خاڵ و له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ و چیكیش به‌ چوار خاڵ له‌ پله‌ى سێیه‌مدایه‌.


AM:12:17:10/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌