‌پۆچیتینۆ لە بارەی ئیدریسا گاییەوە قسە دەكات

وێستگە سپۆرت-

ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ستایشی ئاستی ئیدریسا گانا گای یاریزانی مسوڵمانی یانەكەی دەكات.

ئیدریسا لەژێر فشارێكی توندی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسادایە بۆ ئەوەی ناچاری بكات داوای لێبوردن بكات لەوەی لە یاری ڕابردوو ئامادەی یارییەكە نەبووە و تا ئەوەی لەسەر درێسەكەی هێمای هاوڕەگەزبازان بپۆشێت.

ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەڵوێستی من لە دوای یارییەكەی مۆنتپیلیە وەك خۆیەتی، هۆكاری شەخسی لە پشت ئامادەنەبوونی ئیدریسا هەبووە، ئەوە بڕیارێكی تاكەكەسییە بۆ ئەو یاریزانە.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە بێلایەن بوو بەرانبەر بە یاریزانە سەنیگالییەكە  و ڕەتیكردەوە هەڵوێستی خۆی یەكلایی بكاتەوە بە پشتگیریكردن یان رەتكردنەوەی بڕیاری ئیدریسا بۆ لەبەرنەكردنی درێسی هاوڕگەزبازان.

بەڵام ماوریسیۆ ستایشی یاریزانە سەنیگالییەكە دەكات و دەڵێت: ئیدریسا  بە باشی ڕاهێنان دەكات و زۆر پیشەگەرانە ڕەفتار دەكات، هیچ شتێك نییە ڕێگری بكات لە پەیوەندیكردن بە یانەكەوە.


PM:07:51:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌