‌گواردیۆلا: پرێمەرلیگ قورسترە لە چامپیۆنسلیگ

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئاشكرای دەكات كە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ قورسترە لە چامپیۆنسلیگ.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا گواردیۆلا ڕایگەیاند، لە یاریگای ئیتیحاد چاوی لەوەیە یەكەمین نازناوی پرێمەرلیگ بباتەوە، پێویست بووە لە ڕۆژانی ڕابردوو نازناوەكەیان بۆ خۆیان یەكلای بكردایەتەوە، بەڵام ئێستاش چانسی بردنەوەیان لە پێشدایە.

لە بەردەوامی قسەكانی پیپ ئاشكرای دەكات، لە هەموو وڵاتێكدا دوو یان سێ یانە هەن كە زۆرینەی هاندەرانیان هەیە بە بەراورد بە ئەوانی دیكە، لێرەش لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد و ئارسیناڵ مێژوویەكی گەورەیان هەیە.

لە كۆتایدا ڕاهێنەرەكەی مان. سیتی ڕایگەیاند، دەزانێت بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا دەبێت چێ بكات، هەموو شتێك بۆ بردنەوەی یارییەكە دەكات، پێشوایە خولی ئینگلیزی لە چامپیۆنسلیگ قورسترە، ناڵێت یانەپاڵەوانەكان گرنگ نییە، بەڵێ‌م لە خولەكە یاری زیاتر هەیە و یاریزان تووشی پێكان دەبێت لەگەڵ ساتەوەختی باش و خراپیش.


PM:07:08:20/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری