‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ به‌ نیوكاسڵ دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى ئارسیناڵ 2-0 به‌ نیوكاسڵ دۆڕا و پله‌ى چواره‌مى له‌ سودى تۆتنهام له‌ ده‌ستدا. 

له‌ یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 37 و پێش كۆتایی خولى نایابى ئینگلیزى یانه‌ى ئارسیناڵ  بووه‌ میوانى نیوكاسڵ، یارییه‌كه‌ 2-0 له‌ سودى نیوكساڵ كۆتاییهات.

دوو گۆڵه‌كه‌ى نیوكاسڵ بین وایت به‌ هه‌ڵه‌ وگیماریش له‌ خوله‌كه‌كانى56 و 85 تۆماریان كرد.

به‌و ئه‌نجامه‌ خاڵه‌كانى ئارسیناڵ له‌ 66 خاڵدا مایه‌وه‌ و له‌ پله‌ى پێنجه‌مدایه‌ و نیوكاسڵیش به‌ 44 خاڵ له‌ پله‌ى 12 هه‌مدایه‌.


AM:12:16:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌