ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه نه‌یان برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
له هه‌فته‌ى 37ى خولى ئیسپانى هه‌ردوو یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه نه‌یتوانى ببه‌نه‌وه و به‌رانبه‌ر قادش و خیتافى یه‌كسان بوون.
له هه‌فته‌ى 37 و پێش كۆتایی خولى ئیسپانى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید بووه میوانى قادش یارییه‌كه 1-1 كۆتاییهات.
گۆڵه‌كه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ماریانۆ دیاز له‌خوله‌كى 5 تۆمارى كرد و گۆڵى به‌رانبه‌رى قادشیشسۆبرینۆ له‌خوله‌كى 37 تۆمارى كرد.
له لایه‌كى تره‌وه به‌رشه‌لۆنه نه‌یتوانى له خیتافى بباته‌وه و هه‌ردوو یانه به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
به‌م ئه‌نجامانه ڕیاڵ مه‌درید به 85 خاڵ له پێشه‌نگدایه و به‌رشه‌لۆنه به 73 خاڵ له پله‌ى دووه‌مدایه.
PM:10:40:15/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 5512
جار خوێنراوه‌ته‌وه