ڤیدیۆ.. میلان هه‌نگاوێكى تر له نازناوه‌كه نزیك بووه‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ئه‌ی سی میلان هه‌نگاوێكى دیكه له نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى ئیتاڵى نزیك بوه‌وه ، پاش بردنه‌وه‌ى له ئه‌تله‌نتا 2-0 .
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 37ى خولى ئیتاڵى میلان له یاریگاى سانسیرۆ میواندارى یانه‌ى ئه‌تله‌نتاى كرد، یارییه‌كه 2-0 له سودى میلان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانى میلان ڕافائیل لیاو و تیۆ هێرناندز له خوله‌كه‌كانى56 و 75 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى میلان بووه 83 خاڵ و له دوا یارى ته‌نها پێویستى به یه‌ك خاڵه بۆ مسۆگه‌ركردنى نازناوه‌كه.
PM:09:19:15/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه