لیڤاندۆڤسكى كۆتایی به هه‌موو شتێك هێنا
وێستگە سپۆرت-
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكى پۆڵندى و هێرشبه‌رى یانه‌ى بایرن میونخ ده‌ڵێت ڕه‌نگه یارییه‌كه‌ى وڵفسبۆرگ كۆتا یاریم بوبێت به درێسى بایرن میونخه‌وه.
له پاش یارى كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر وڵفسبۆرگ و تۆماركردنى گۆڵێك له‌و یارییه‌دا لیڤا ده‌ڵێت: لەوانەیە ئەمە دوایین یاریی من بێت لەگەڵ بایرن، ناتوانم %100 ئەمە بڵێم، بەڵام لەوانەیە کۆتایی من بێت به‌ڕێژه‌ىه‌كى زۆر. دەمەوێت لەگەڵ یانەکەی بریارێکی تەواو و گونجاو بدەم .
ئەم قسانەی لیڤاندۆڤسکی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی به‌رشه‌لۆنه گەیشتووەتە رێکەوتن.
لیڤاندۆڤسكى به تۆماركردنى 35 گۆڵیش بوه گۆڵكارى ئه‌م وه‌رزه‌ى بۆندسلیگا.
PM:07:53:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه