لێدوانى چاڤى پێش یارییه‌كه‌ى خیتافى
وێستگە سپۆرت-
چاڤى هێرناندزى راهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت به‌رانبه‌ر خیتافى هه‌لى زیاترى تۆماركردنى گۆڵ دروست بكه‌ین.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه‌ى خیتافى كه بڕیاره‌ى سبه‌ى كاتژمێر 10:30 خوله‌ك ئه‌نجام بدرێت، چاڤى وتى: ده‌مانه‌وێت به‌رانبه‌ر خیتاى زۆرترین هه‌لى گۆڵكردن دروست بكه‌ین و هه‌ڵه‌كانى یارى ڕابردوو چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
چاڤى وتیشى ئاراوخۆ له یارى ڕابردوو چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌هۆش خۆى چوو، به‌ڵام دۆخى زۆرباشه و پێی وتم كه ده‌یه‌وێت به‌شدارى یارییه‌كه‌ى خیتافى بكات.
له باره‌ى داهاتووى دی یۆنگه‌وه چاڤى وتى: بە ڕای من دی یۆنگ دەكرێ ببێتە ئەستێرەیەكی گەورەی بەرشلۆنە، بەڵام دۆخی دارایی بڕیار لەسەر داهاتووی یاریزانەكان دەدات، ئەو یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە لە ئێستادا.
له كۆتایشدا چاڤى وتى ئامانجمان سەركەوتن بوو بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، ئێستا ئامانجمان پارێزگاری كردنە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی و ناشمه‌وێت له‌سه‌ر لیڤاندۆسڤسكى هیچ بڵێم.
PM:06:23:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه