‌بابه‌تى ڕۆشتنى تیرشتیگن له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى بابه‌تى ڕۆشتنى تیرشتیگنى ئه‌ڵمانى و گۆڵچى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یانه‌كه‌ى یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كردبوو كه‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماده‌یه‌ له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌ردارى تیرشتیگن بێت.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕۆرژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى و نزیكى به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكراى كردووه‌ كه‌ داهاتووى ئه‌و گۆڵچیه‌ ئه‌ڵمانیه‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ هیچ له‌ مه‌ترسیدا نییه‌ و به‌رپرسانى یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ متمانه‌ى ته‌واویان به‌ تواناكانى شتیگن هه‌یه‌.


PM:06:28:12/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌