كه‌ناڵێكى كه‌ته‌لۆنى دوا زانیارى له باره‌ى داهاتووى دێمبیلییهوه بڵاو ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
كه‌ناڵى تى ڤى 3ى كه‌ته‌لۆنى دوا زانیارى له باره‌ى عوسمان دیمبیلى فه‌ڕه‌نسى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
گرێبه‌ستى دێمبیلى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌و كه‌ناڵه كه‌ته‌لۆنییه ئاشكراى كردووه كه عوسمان دێمبیلى به به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه كه ئاماده‌یه به موچهویهكى كه‌متر له‌و گرێبه‌ستانه‌ى پێشكه‌شى كراون گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كى كورتدا بهرشهلۆنى گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه.
AM:09:55:12/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوهتهوه