ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتى به ئه‌نجامێكى گه‌وره له وڵفرهامتۆنى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى 5-1 شكستى به وڵفرهامتۆن هێنا و هه‌نگاوێكى تر له بردنه‌وه‌ى نازناوى خولى ئینگلیزى نزیك بوه‌وه.
له یارییه‌كى دواخراوى هه‌فته‌ى 33ى خولى ئینگلیزى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى بووه میوانى وڵفرهامتۆن ، یارییه‌كه 5-1 له سودى مان سیتى كۆتاییهات.
پێنج گۆڵه‌كه‌ى مان سیتى دی بڕۆین سوپه‌ر هاتریك و ڕه‌حیم سترلینگ له خوله‌كه‌كانى 7 و 16 و 24 و 60 و 84 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ى وڵفرهامتۆنیش دینۆنكێر له خوله‌كى 11 تۆمارى كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى مان سیتى بووه 89 خاڵ و له پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى دایه.
AM:12:25:12/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه